توركیا بۆردوومانی گوندێك ده‌كات له باكووری مینبج
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن بۆردوومان ده‌كه‌ن له گونده‌واری باكووری مینبج.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی به‌رامبه‌ر گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌نی باكووری شاری مینبج، به گوله هاوه‌ن ئه‌و گونده‌ی بۆردوومان كرد.
ئاماژه‌ی بهوشهكرد، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه‌و بۆنه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ده‌ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به چه‌كی قورس چه‌ند گوندێكییان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری مینبج.