هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی پێننج شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌تیف ره‌شیدی به سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژارد.
لەتیف رەشید لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی به‌ده‌ست هێنا و بووه سەرۆککۆماری عێراق.
لەتیف رەشید توانیی 169 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش 50 کۆ یەکی دەنگەکانی ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه‌ی بەدەستهێنا و بەسەر بەرهەم ساڵحدا سەرکەوت کە 99 دەنگی بەدەستهێنا، 8 دەنگی پووچەڵیش هەبوو.
لە خولی یەکەمدا 282 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و لەتیف رەشید 157 دەنگی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵح 99 دەنگی بەدەستهێنا.
دكتۆر له‌تیف ره‌شید ساڵی 1944 لە سلێمانی لەدایکبووەو ساڵی 1968 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی شارستانی لە زانکۆی لیڤەرپووڵ بەدەستهێناوەو ساڵی 1976 دکتۆرای لە زانکۆی مانچستەر بەدەستهێناوەو لە یەمەن و سعودیە بەڕێوەبەری پرۆژەی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی FAO بووەو ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی INC بووە.
ساڵی 1986 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە بەریتانیاو ساڵی 2004 بووەتە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق.