پارتی سوریای ئاینده سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات دژ به سه‌ركرده‌وه ئه‌ندامه‌كانی
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی پێنچ شه‌ممه، پارتی “سوریای ئاینده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی توركیا كرد دژ به به‌شداربووانی سێهه‌م ساڵیادی شه‌هیدكردنی هه‌ڤڕین خه‌ڵه‌ف له دێرك.
دوێنی چوارشه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی توركیا هێرشیكرده سه‌ر ئۆتۆمبێڵێك كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تێدا بوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌شداریكردن له یادی شه‌هیدكردنی هه‌ڤڕین خه‌ڵه‌ف له دێرك، له ئاكامدا سه‌ربازێكی هێزه‌كانی سۆتۆرو گیانی له‌ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی پارتی سوریا داهاتوو، له چوارچێوه‌ی جه‌نگی به‌رده‌وامی توركیا دێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه پێشێلكردنی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و، داوای كرد هێزه نیشتیمانییه‌كانی سوریا‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا سه‌ركۆنه بكه‌ن.
له بیست و دووی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف و دووان له پاسه‌وانه‌كانی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گروپی ئه‌حرار شه‌رقییه تیرۆر كرا له كاتی هێرشه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری.