توركیا بۆردوومانی شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت ده‌كات له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌مانه‌كانی، شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌تی له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پڕێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا به سێ گوله تۆپ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعت و گوندی سروچی باكووری گونده‌واره‌كه‌ی، بۆردوومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گوله تۆپه‌كان له ناو كێڵگه كشتووكاڵییه‌كان كه‌وتن، بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێبكه‌وێته‌وه.
ناوچه‌ی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب گۆرانكاری ئه‌منی نوێی و شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوونی به خۆوه بینی، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (نوسره‌ی پێشوو) چوه ناو شاری عه‌فرین له دوای شه‌رۆ پێكدادان له گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی سه‌ر به توركیا.