نێردەی بەریتانیا لە سوریا: دەبێت پشتیوانی زیاتری خۆسەری بکرێت

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، جۆناسان هارگریڤەر، نێردەی تایبەتی بەریتانیا بۆ سوریا، جەختی لە زیادکردنی پاڵپشتییەکانی بۆ بەڕێوبەری خۆسەری لە بوارە جیاجیاکان کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”.

ماڵپەڕی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاشکرا کرد کە دوێنێ سێشەممە، لە نێوان هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەدران چیا کورد و شاندێکی بەریتانیا کە نێردەی تایبەتی بەریتانیای بۆ سوریا، لەخۆ گرتبوو، بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوون لە جۆناسان هارگریڤەر و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، نیکۆلا مۆس.

لە دیدارەکەدا باس لە دۆسیەی مرۆیی و ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەری سیاسی لە سوریا و هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرا.

هارگریڤەر ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی “پشتیوانی لە هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکە دەکات بۆ زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەڕێوبەری خۆسەر بە شێوەیەک کە لە لایەنی سەربازی و ئەمنی تێپەڕێت بۆ ئەوەی کەرتی ئابووری و مرۆیی بگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم هەوڵانە گەشەسەندنی راستەقینە لە ناوچەکەدا مسۆگەر دەکات کە بەشدارە لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری و لەناوبردنی یەکجارەکی تیرۆر.

هارگریڤەر رایگەیاند، داعش بەردەوامە لە مەترسی بۆ سەر سوریا و عێراق و بەریتانیا.

پابه ندى وڵاته كه ى نوێ كرده وه بۆ به ردەوامبوون له پاڵپشتى هێزەكانى سوریاى دیموكرات و “هەسەدە” و هاوپەیمانانى تر، تا لەناوبردنی رێكخراوى “داعش”، هەروەها بەردەوام بوون له پێشكەشكردنى پاڵپشتى مرۆى بۆ باشتركردنى بارودۆخى ئاوارەكانى ناو كامپەكان.

نوێنەری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەری سیاسی لە سوریا “بەپێی بڕیاری نێودەوڵەتی 2254 دەبێت”، کە باشترین ڕێگایە بۆ “بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری”.

ناوبراو پێیوابوو کە حکوومەتی سوریا و لایەنگرانی تا ئێستا بەربەستی سەرەکین بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریا، لەڕێگەی دوودڵییان لە بەشداریکردن لەو وتووێژانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکەن.

نوێنەری بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هاوکاریانەی کە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەریەوە لە دۆسیەی پاراستن و خەمخۆری و رادەستکردنی ئەو خێزانانەی داعش کە لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستاندان، پێشکەشی کردووە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، شاندی بەریتانیا، بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی، هاوسەری چەکدارێکی داعش لەگەڵ کوڕەکەی وەردەگرێتەوە، کە لە کامپی هۆل لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەسەکە بوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ