ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی دوو یاداشتی ناره‌زایی راده‌ستی هێزه‌كانی روسیا‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، شاندێكی لیژنه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی یاداشتی ناره‌زاییان راده‌ستی هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و روسیای فیدراڵی كرد له رێگای فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له قامیشلۆ.
له هه‌ردوو یاداشته‌كه‌دا كه راده‌ستی نوسینگه‌ی “مه‌سه‌د” كران له شاری قامیشلۆ، داوا له هه‌ردوو وڵاتی په‌ێوه‌ندیدار كرا به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ راگرتنی پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
مه‌حمود جه‌میل وته‌بێژی ئاواره‌كانی سه‌رێ كانێ به نۆرس پڕێسی راگه‌یاند، یه‌كێك له یاداشته‌كان له رێگای ده‌سته‌ی پهێوهندیهكانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری راده‌ستی ده‌وڵه‌تی روسیای فیدراڵ كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاداشته‌كه‌ی دیكه راده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرا، له میانی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی بۆ باره‌گای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له حه‌سه‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له هه‌ردوو یاداشته‌كه به به‌ڵكه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرو داتا‌و ژماره، پێشێلكارییه‌كانی هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا تۆمار كرابوون.
به‌پێی هه‌ردوو یاداشته‌كه، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه داگیكراوه بۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ گروپه تیرۆرستییه‌كان، به تایبه‌ت به‌ره‌ی نوسهڕهو ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه كه زهمینیهكی له باره‌یان ده‌ستكه‌وتووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تاوانكاری.
جوان عیسوی ماف په‌روه‌رو به‌رپرسی په‌ێوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێ كانی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن توركیا ده‌ستی به‌سه‌رگیراوه بۆنه‌ته ناوه‌ندێكی بۆ داعش و مه‌شقپێكردنی ئه‌و كروپانهی مایه‌تی مه‌ترسین له‌سه‌ر سوریا به گشتی.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، یاداشتێكی دیكه‌یان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كردووه بۆ هاندانیان به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگی و كردنه‌وه‌ی كه‌نالی دیلۆماتی له گه‌ڵ ده‌ره‌وه له رێگای ره‌وانه‌كردنی چه‌ند وه‌فدێك له لیژنه‌ی ئاواره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانی وه‌كو خۆی.
له ساڵی 2019 ه‌وه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان گرتووه به‌س رووبه‌رێكی به‌رفراوان له گرێ سپی و سه‌رێ كانی.