به‌ موشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی سروشتی كۆرمۆر له‌ سلێمانی

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌، به‌  ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌ قه‌زای چه‌مه‌چه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی.

ئه‌حمه‌د موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەژمارەیەک کاتیۆشا هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی بەو هۆیەوە نەکەوتووەتەوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی له‌ هێرشه‌كه‌دا هه‌شت موشه‌ك ئاراسته‌ی كێڵكگه‌كه‌ كراوه‌و  3 لە کاتیۆشاکان تەقیونەتەوەو پێنجیان نەتەقیونەتەوەو هیچ زیانێکی گیانی بەو هۆیەوە نەکەوتووەتەوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

 کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە گوندی کۆرمۆر لە سنووری شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی.