ئەنکەرە و مۆسکۆجەخت لە پاراستنی رێکەوتنەکانی نێوانیان دەکەنەوە لەسەر سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار و هاوتا رووسییەکەی، سێرگی شویگۆ، لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەوە رۆژی سێشەممەوە، جەختیان لە گرنگی پابەندبوون بەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە پێشتر لەسەر سوریا کراون.
ئەمەش بەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناتۆ هات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە، لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەردوو وەزیر جەختیان کردووەتەوە “لەپێشینە سەرەکییەکانی تورکیا کە رێگرتنە لە هەڕەشەی تیرۆریستی” بەڵام وەزیری تورکیا لە هەمان کاتدا جەختی لە پابەندبوون بەو رێککەوتنانە کردووەتەوە کە پێشتر لەسەر پرسی سوریا لەگەڵ لایەنی رووسی ئەنجام دراوە.
جگە لەوەش، دوێنێ دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی رووسیا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە.
رۆژی سێشهممه مهولود چاوشئۆغڵو وهزیری دهرهوهی توركیا لێدوانهكانی سهبارهت به پێویستیی گهیشتن به ڕێككهوتنی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و حكومهتی دیمهشق نوێ كردهوه.
داودئۆغڵو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی تیڤی نێت وتی، “دەبێت ئۆپۆزسیۆن و حکومەت لەسەر دەستوور و نەخشەڕێگایەک رێکبکەون، لەنێویاندا هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە سوریا فەراهەم بکرێت.”