پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

هەولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بەربژێری سه‌رۆك كۆمار، ئەگەر هەیە هەمان سیناریۆی ساڵی 2018 دووباره‌ بێتەوە.

لە نەبوونی كۆدەنگی سیاسی كورد لەسەر هەڵوێستی سەرۆك كۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە دانیشتنێكی بەڕێوەبچێت کە دەمێک بوو چاوەڕوان دەکرا.

ئەم دانیشتنە پلان بۆ داڕێژراوە دوای زیاتر لە ساڵێک دێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەبێ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بەهۆی ناکۆکی توندەوە بتوانن لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە پەرلەمانی عێراق بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “ئەوەندەی من ئاگادارم کۆدەنگی لە نێوان هەردوو لایەنی کوردیدا نییە، هەرچەندە هەندێک هەڵوێست و کۆبوونەوەی پێشووی نێوانیان ئاماژەیان بە لێکتێگەیشتنی نێوانیان کردووە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکی فەرمی نوێ نییە لە نێوانیاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەگەر دانیشتنی سبەینێی بەڕێوەبچێت و رێژەی یاسایی بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆك كۆمار تەواو بێت، ئەگەری زۆرە هاوشێوەی ئەو سیناریۆیەی ساڵی 2018 دووبارە بێتەوە.

ئەو دوو پارتە کوردییە دوای هەڵبژاردنی 2018 كەوتنە نێو ئاڵنگاریەکەوە، كە بە سەركەوتنی بەرهەم ساڵح، بەربژێری یەكێتی نیشتمانی بەسەر ركابەرەكەی لە پارتی دیموكراتدا، فواد حوسێن كە ئێستا وەزیری دەرەوەی حكومەتەکەی كازمییە، كۆتایی هات .

بازنەی راگەیاندنی پەرلەمان دوێنێ شەوی سێشەممە رایگەیاند، 33 كاندید مەرجەكانی خۆیان بۆ خۆكاندیدكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار جێبەجێكردووە كە بەپێی یاسا دیاریكراوە، لەوانە بەرهەم ساڵح (یەكێتی نیشتمانی) و رێبەر ئەحمەد (پارتی دیموكرات)ن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : هۆزان زوبەیر