دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریكی ئاشكرای كرد، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری داوەتە ڤلادیمێر زێلێنسكی هاوتا ئۆكرانیایەكەی، لەبارەی سەختی دەستەبەركردنی پارە و كەلوپەلەكان ئەگەر زیلینسکی بەردەوام بێت لە قسەكردن لەسەر نەبوونی هاوكارییەكانی ئەمەریكا و كەمبوونی یارمەتییەكانی بە ئاشکرا.
رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسێكی پێشووی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردەوە، كە بایدن لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا بە زێلێنسكی گوتووە: “ئەستەمە بەردەوام بین لە داواكردنی پارە لە كۆنگرێس، ئەگەر زێلێنسكی بێ منەت دەربكەوێت و بەردەوام بێت لە گلەییكردن بە ئاشكرا سەبارەت بە نەبوونی هاوكارییەكانی ئەمریكا.”
ئاماژهی بهوهشدا كه ئهمریكا و هاوپهیمانهكانی بڕێكی بێوێنه هاوكاری و چهكی مۆدێرنیان بۆ كیێڤ ناردووه، بهڵام سهرۆكی ئۆكرانیا لە داواكاریی زیاتر نهوهستاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دابەشبوون لە نوخبەی سیاسی ئەمریکادا سەریهەڵداوە، دەربارەی ئەو یارمەتییانەی کە بۆ ئۆکرانیا دەنێردرێت”.
کۆی گشتی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە دوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی ساڵی رابردوودا گەشتە، 16 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، قەبارەی هاوکارییەکان لەوەتەی رووسیا هەرێمی کریمیای لە ساڵی 2014 دا گرتووەتەوە، گەیشتووەتە 19 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.