ده‌ستپێكردنی خۆلی شه‌شه‌می فیستیڤاڵی رۆشنبیری عوسمان سه‌بڕی له قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، له شاری قامیشلۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌شه‌م خولی فیستیڤاڵی “عوسمان سه‌بڕی” به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌فدێكی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر ده‌ستی پێكرد.
عه‌بدولمه‌جید خه‌ڵه‌ف ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فیستیڤاڵه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فیستیڤاڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی رۆشنبیری جه‌زیره‌و دیوانی ئه‌ده‌بی رۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فیستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین چالاكی له خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش سه‌ردانی گڵكۆی كۆچكردوو “عوسمان سه‌بڕی” له‌لایه‌ن وه‌فدێك له رۆشنبیران و نووسه‌ران.
عوسمان سه‌بڕی به یه‌كێك له ناودارترین نوسه‌ران و شاعیرانی كورد داده‌نرێت و رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له بواری ئه‌ده‌بیات و نووسینی كوردی، ساڵی 1905 له گوندی نارینجی توركیا له دایك بووه‌و له بیست و یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 1993 له دیمه‌شق كۆچی دوایی كرد.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، فیستشڤاڵه‌كه چالاكی رۆشنبیری جۆارجۆر له خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی كتێبی ئه‌وانه‌ی كه ساڵی رابردوو له پێشبركێی كورته چیرۆكدا براوه‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی براوه‌ی پێشبركێی ئه‌مساڵی رۆمان ده‌بن.
وتیشی، ساڵانه پۆلێنكردنی خه‌ڵاته‌كان جیاواز ده‌بن، ساڵی رابردوو تایبه‌ت بوو به كورته چیرۆك، ئه‌مساڵیش بۆ رۆمان ته‌رخانكراوه‌و ساڵی داهاتووش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له كاتی خۆیدا راگه‌یاندنی بۆ ده‌كرێت.
خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له سازكردنی ئه‌م فیستیڤاڵه هاندانی ئه‌ده‌ب و نوسینه، له گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر كاره ئه‌ده‌بییه‌كان و ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانیان بخرێنه به‌رده‌م خوێنه‌ران.