دوای شه‌ش ساڵ له پچرانی.. جارێكی دیكه كاره‌با گه‌رایه‌وه بۆ گونده‌كانی باشووری حه‌سه‌كه
شه‌دادی – نۆرس پرێس
دوای شه‌ش له بچرانی به‌رده‌وام، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه جارێكی دیكه ته‌زووی كاره‌بای گه‌رایه‌وه بۆ گونده‌كانی باشووری حه‌سه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی چاككردن به ماوه‌ی سێ مانگ تۆڕه‌كانی كاه‌ربای ناوچه‌كه‌یان ئاماده‌كرده‌وه.
له ساڵی 2016 به هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”و چه‌كدارانی داعش، تۆره‌كانی كاره‌با له گونده‌كانی كشكش جبوری باشوور و ناوه‌راست و باكوور و گوندی كجلال و عه‌لوه‌ی رۆژهه‌ڵات و غیره زیانیان پێ گه‌یشت و په‌كیان كه‌وت.
مونیر ئبیراهیم هاوسه‌رۆكی كۆمپانیای كاره‌با له شه‌دادی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ستوونه تێكشكاوه‌كانیان گۆری و هێلێكی نزم و مام ناوه‌ندیان راكێشا، له گه‌ل دانانی سێ وێستگه‌ی كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وێستگه‌ی كشكشی ناوه‌ند و باكوور توانای 100 میگاواته، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی كشكشی باشوور تواناكه‌ی ده‌كاته 200 میگاوات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تۆری كاره‌بای گونده‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌ركه‌ده‌یان نۆژه‌ن كردۆته‌وه وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای 400 میگاواتی بۆ داندراوه‌و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا تۆری كاره‌بای گونده‌كانی دیكه‌ش ته‌واو ده‌كرێن. جیێ ئاماژه‌یه، له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ناوه‌نده‌كانی چاككردن ده‌ستیان به كاركردن كرد بۆ دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی تۆری كاه‌ربا له گونده‌كانی كشكش جبور له باشووری شه‌دادیه، له‌مه‌و دواش رۆژانه 8 بۆ 10 كاتژمێر كاره‌بایان ده‌بێت.