هێزه‌كانی توركیا گوندێكی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی سوریا بۆردوومان ده‌كه‌ن له گونده‌واری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی به ده‌یان گوله تۆپ گوندێكی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی سوریایان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا به زیاتر له 38 گوله تۆپ، ده‌ورووبه‌ری گوندی شه‌عاله‌ی كرده ئامانج له گونده‌واری شاری باب.
تا ئامادكردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزه‌كانی توركیا ناو ناو گونده‌كه‌یان بۆردوومان ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
گوند‌و شاره‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له‌لایه‌ن توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردوومان ده‌كرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش گوندی حه‌ربه‌ل له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومانكرا.