هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی پێنج هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له ئێران پشتڕاستكرده‌وه و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا لەسەر میکانیزمێك رێککەوتوون بۆ سزادانی ئێران.
کاترین کۆلۆنای وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند، ئێران پێنج هاووڵاتیی فەرەنسی دەستبەسەر کردووەو قسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات بۆ ئه‌وه‌ی تاران ئازادیان بكات.
رۆژی 6 ی تشرینی یەکەم، فەرەنسا ئێرانی تۆمەتبارکرد، بە ئەنجامدانی “کرداری تیرۆریستی” و بە بارمتەگرتنی هاووڵاتییانی.
پێشتر دیمەنی کچێک و کوڕێکی فەرەنسی لە ئێران بڵاوکرایەوە کە دان بە تێوەگلان لە سیخوڕیدا دەنێن لەکاتێکدا خۆپێشاندان لە دژی مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی لە ئێران بەڕێوەدەچوو کە تاوەکو ئێستا خۆپێشاندانەکان بەردەوامن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه فەرەنسا داوای لە هاووڵاتییانی کرد بە زووترین کات ئێران به جێبهێڵن، چونكه مەترسی دەستبەسەرکرنی هەڕەمەکییان لەسەرە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر میكانزمێك رێككه‌وتوون بۆ سه‌پاندنی سزا بەسەر تاران‌دا به تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌رپرسن له سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران و به‌م نزیكانه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردن.