په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنج شه‌ممه دیاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی پێنجه‌می خۆی سازكرد له وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی كه رۆژی پێنج شه‌ممه دیاریكرد بۆ هه‌ڵبژادرنی سه‌رۆككۆمار.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممە، 13-10-2022 پەرلەمانی عێراق كاتژمێر 11 كۆده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌شی له یه‌ك بڕگه پێكدێت و تایبه‌ته به هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار به پێی ده‌قه‌كانی ده‌ستور.
حه‌لبووسی فه‌رمانیكرد به دابه‌شكردنی سیڤی به‌ربژێره‌كان به سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
10ى تشرینى یەکەم، 170 ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە زۆرینەیان سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەى هه‌ماهەنگى بوون، دواکارییەکیان پێشکه‌ش کرد بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.
جێی ئاماژه‌یه، یه‌کێتى نیشتیمانی كوردستان بەرهەم ساڵح و پارتى دیموكراتی كوردستان رێبەر ئەحمەدى بۆ پۆستى سەرۆکۆمار بەربژێر کردووە و لەبارەى ئەو پرسەوە تائێستا هه‌ردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.