دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راپۆرتێکی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا، ئاشکرای کرد، کە ئێران لە دامەزراوەیەکی ژێرزەمینیدا توانا ئەتۆمییەکانی خۆی فراوانتر دەکات و خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا هەنگاو دەنێت.
راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان کە میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئێران توانای دەرهێنان و پیتاندنی یۆرانیۆم لەو کارگانەی کە دەکەونە ناوچەی “نەتنەز لە پارێزگای ئەسفەهان و فۆردو لە قوم” زیاد دەکات.
ئەم تەکنەلۆژیا نوێیانە پێشکەوتووترن لە ئامێری ” ئای ئاڕ وەن”، کە تاکە ئامێری رێگەپێدراوە بۆ ئێران لە بەکارهێنانیدا.
بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2015 لە گەڵ حکومەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رێگەی پێدرابوو بەکاری بهێنێت.
ئهمریکا له سهردهمی سهرۆک کۆماری پێشووی ترهمپ له ساڵی 2018 له رێککهوتنهکه کشایهوه و جارێکی تر سزای توندی بهسهر تاراندا سهپاند و ئهمهش وای لە ئێران کرد کە بهرنامه ئهتۆمییهکهی نوێ بکاتەوە.
له سه ردەمی کابینەی جۆ بایدن، ئه مریكا و ئێران بە ناوبژیوانی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی رێككەوتنەكە، ناراستەوخۆ دەستیان بە گفتوگۆی کرد، به ڵام تا ئێستا هیچ بەرهەمێکی نەبووە، سه رەڕای قسەكردنی به رفراوان له بارەی نزیكبوونەوەی وادەی رێككەوتنێك.