كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌م هێنانی ئۆكسجین له هه‌رێمی جه‌زیره
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، بەڕێوه‌بەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان به هاوكاری به‌رنامه‌ی خۆزمهتگوزاری سه‌ره‌كی ئه‌مریكا، كارهگهیهكی به‌رهه‌م هێنانی ئۆكسیجینی له شاری قامیشلۆ كرده‌وه.
خالد داود هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندورستی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یه دابینكردنی ئۆكسجینه به بێ به‌رامبه‌ر بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان و به نرخێكی كه‌م بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان.
داود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارگه‌كه دوو هێڵی به‌رهه‌م هێنان له خۆده‌گرێت و هه‌ریه‌كه‌یان رۆژانه 50 بوتلی ئۆكسجینی گه‌وره‌و مام ناوه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنێت به چری 90 بۆ 95 له سه‌دو به قه‌باره‌ی 120 لیتر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تێچووی پرۆژه‌كه 464.66 هه‌زار دولار ئه‌مریكی بوو.
له هه‌رێمی جه‌زیره چه‌ند كارگه‌یه‌ك هه‌ن له حه‌سه‌كه‌و دێرك و شه‌دادی كه ئۆكسجین بۆ ناوه‌نده ته‌ندورستییه‌كان دابین ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه نه‌خۆشی و په‌تا بڵابونهتهوه.