داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەندامێکی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی لە گرتن و کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی راگەیاند، دوای ئەوەی لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە چەکدارەکانیان ئەندامێکی “هەسەدە”یان لە نزیک گوندی ئەلکەسار لە ناحیەی ئەلبەسیرە کە 35 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارەکان “دوای لێپرسینەوە بە فیشەک کوشتوویانە.”
دوو رۆژ لەمەوبەریش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێکی تر راگەیاند، کە دوو کەسی کردە ئامانج لە گەڕەکی ئەلسەفا لە شارۆچکەی ئەلبەسیرە بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ هەسەدە، کە بووە هۆی بە سەختی برینداربوونی.