114-هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسی تورکی لە گوندەواری کۆبانی
کۆبانی – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی توركیا لە گوندەواری رۆژئاوای كۆبانی ئەنجامدا، كە لەدوای رێككەوتنی رووسیا و توركیا سەبارەت بە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان 114هەمین کاروانی هاوبەشە لەنێوان هەردوولا لە ناوچەكەدا.
کاروانەکە پێکهاتبوو لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسی و تورکیا، بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری رووسی، لەگوندی “ئەشمە” (20 کم) رۆژئاوای کۆبانیوە کەوتەڕێ.
بە گوندەکانی “جەرکەلی فەوقانی، جیبە، بەیادیە”دا تێپەڕین ، تا گەشتنە گوندی “زوورمەغار” کە دەکەوێتە بەرامبەر جەرابلوس لە کەناری رۆژهەڵاتی رووباری فورات و دوا گوندی رۆژئاوای کۆبانییە.
دواتر کاروانەکە گەڕایەوە خاڵی دەستپێكردنی، لە دەروازەی نزیك گوندی “ئەشمە”وە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیا دەرباز بوون، هاوكات ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی رووسیاش گەڕاونەوە بنکەکەی خۆیان، نزیك بە شارۆچكەی سارین لە باشووری كۆبانی.
رۆژی 3ی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ، لایهنهكانی رووسیا و توركیا 113ههمین کاروانی هاوبهشیان له گوندەواری رۆژههڵاتی كۆبانی ئهنجامدا.