نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی سوریا پێویستیان به هاوكاری هه‌یه له وه‌رزی زستاندا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ستیڤان دۆجارێك وته‌بێژی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، نزیكیه 6 ملیۆن هاوڵاتی له سوریا پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه بۆ تێپه‌راندنی وه‌رزی سه‌ختی زستان.
دۆجارێك له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرك وتی: له چاو ساڵی رابردوو، هاوڵاتیاتی سوریا پێویستیان به 33% هاوكاری زیاتر هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئاوارانه‌ی له ناو خێوه‌ت یان په‌ناگه‌ی كاتی ده‌ژێن له پێشترن بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا 800.000 كه‌س له ئۆردۆگاكانی باكووری خۆرئاوای سوریا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێوستیان به 200 ملیۆن دۆلار دیكه هه‌یه بۆ پركردنه‌وه‌ی كورتهێنان، به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی زستان له نێوان مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022 و تاوه‌كو ئازاری 2023.