ئێران ئاماری كوژراوانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ماڵپەڕی فەرمیی ئێران راگه‌یاند، لە سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییەکانەوە تاوەکو رۆژی شەممە 08-10-2022، 24 ئەندامی بەسیج و سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان له‌ خۆپێشاندانەکانی سێ هەفتەی رابردوودا كوژراون.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ سه‌ره‌تادا خۆپێشاندەران بە چەکی سارد هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان، بەڵام دواتر بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان بە گولـلە کراونەتە ئامانج و کوژراون.”

 هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، “گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی و دووژمن، سوودیان لە ئاڵۆزییەکان بینیوە و لەو رێگەیەوە بە چەک هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج.”