یه‌كێكیان داواكراوه له به‌غدا… ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری تیرۆر له سلێمانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوشه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، دوو داواكراویان له سلێمانی و به‌غداد ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تبارن به به‌نجامدانی كاری تیرۆرستی.
ئاسایسی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیستخبارات و ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستیگر كرد به‌پێی مادده‌ی 4 تیرۆر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و دوو تۆمه‌تباره له سلێمانی داواكراوه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان له ناوچه‌ی مه‌دائینی شاری به‌غداد، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه یان جۆری تاوانه تیرۆرستییه‌كان ئاشكرا بكات.