دادگای سلێمانی داوایه‌كی لاهوور شێخ جه‌نگی دژ به بافل تاڵه‌بانی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
دادگەی بەرایی سلێمانی داواکەی لاهوور شێخ جەنگی دژ به بافل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لەبارەی یاسایی نەبوونی ئەو بڕیارانەی دراون رەتکردووەتەوەو دۆسیه‌كه‌ی داخست.
تیمی یاسایی بافل تاڵه‌بانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ددادگای به‌رایی سلێمامی بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه داوای لاهوور جه‌نگی بورهان ، پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون یاسایین و بەپێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون، تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگە خستەڕوو و داوای‌کرد داواکەی رەتبکرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەپێی یاسای حیزبەکان، دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا داوا تۆمار بکەن، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمارکردووە، بۆیە دادگە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داوای لاهوور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەکە بە یەکجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی”.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی وتی، “راست نییە، دادگە دۆسییەکەی دانەخستووە، بەڵکو دۆسییەکەی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی لە پسپۆڕیی ئەواندا نییە و ئەو جۆرە تانانە لە کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەدرێت، بۆیە روو له کۆمیسیۆن ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هەنگاوی داهاتوومان دۆسیەکە دەبەینە بەردەم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
جیێ ئاماژه‌یه، بەهۆی رووداوەکانی 8ـی تەممووزی 2021 و لێکەوتەکانی کە لە ئەنجامدا دوورخستنەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە هاوسەرۆکیی یه‌كێتی نیشتیمانی لێکەوتەوە و دواتریش ناساندنی بافل تاڵه‌بانی وەکو سەرۆکی یەکێتی لە رێگەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دیداری یەکێتی”، ئەوەش وایکرد لاهوور شێخ جەنگی سکاڵا لەسەر ئەو رێوشوێنانە لە دادگەی کەرخی بەغداد تۆمار بکات کە دواتر رەوانەی سلێمانیی کرایه‌وه.