كوژرانی دوو چه‌كداری داعش له‌ خۆرئاوای عێراق

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

رۆژی دووشه‌ممه‌، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هه‌واڵی كوژرانی دوو چه‌ه‌كداری داعشی راگه‌یاند له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق له‌ پارێزگاری ئه‌نباری خۆرئاوای وڵات.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی فیرقه‌ی پێنجی سوپای عێراق توانیان دوو ئه‌ندامی داعش له‌ پارێزگای ئه‌نبار بكوژن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ له‌ گه‌ڵ دوو تفه‌نگ و پشتێنه‌ی بۆمب رێكراوو چوار نارنجۆك.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی ئداعشی راگه‌یاند له‌ پارێزگای ئه‌نبار.