هه‌ڵگیرسانی شه‌رو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌و گروپێكی چه‌كدار له‌گوندێكی باكووری مینبج.
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج و هێزه‌كانی ئاسایش، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شیان له گوندی عۆن داداتی باكووری مێنبج ئه‌نجامدا، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری به ده‌ست گه‌یشت له باره‌ی بوونی چه‌كدار له گونده‌كه.
به هۆی ده‌ستیگیركردنی قاچاغچییه‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گوندی عۆن دادات گرژی به خۆوه بینی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و هۆزی عۆن.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مینبج ئاشكرایكرد، له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێزه‌كانیان روبه‌ڕووی گروپێكی چه‌كدار بونه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوچه‌كانی درع فوراتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كانی سه‌ر توركیا پشتیوانی ده‌كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كداره‌كان گه‌مارۆدران و پێكدادانه‌كه به ده‌ستیگیركردنی 15 چه‌كدارو برینداربوونی دووانی دیكیه‌ان كۆتایی هات.
له دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه هێزه‌كانی ئاسایش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له گونده‌كه راگه‌یاند و ماوه‌یه‌كیان بۆ چه‌ند داواكاراوێكی دیكه دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌سلیم بكه‌نه‌وه.