توركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی گونده‌واره‌كانی ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه‌و مینبه‌ج
ژووری هه‌واڵ- نۆرس پرێس
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی توركیا په‌ره‌ی دا‌و به هێرشه‌كانی و به‌رده‌وام گونده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان بۆردومان ده‌كات له گونده‌واره‌كانی ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه‌و مینبه‌ج له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تۆپبخانه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی ته‌ل ته‌مرو گرێ سپی و سه‌رێ كانی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆردوومان ده‌كات، هه‌روه‌ها گونده‌كانی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن له مینبه‌ج.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به تۆپخانه‌ی قورس گوندی ده‌ر‌داره‌ی باكووری ته‌ل ته‌مری بۆردومانكرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بۆردوومانه‌كه زیانی گه‌یانده خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به هۆی هێرشه چره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی زه‌رگان و ته‌ل ته‌مر و باكووری حه‌سه‌كه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی گه‌روه به‌ر خانووبه‌ره‌كانیان كه‌وتووه.
هه‌ر له‌و هێڵه‌دا شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی و گونده‌واره‌كه‌ی و رۆژئاوای گونده‌واری گرێ سپی ناو به ناو بۆردوومان ده‌كرێن، دوێنی یه‌ك شه‌ممه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا 60 گوله تۆپیان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی گرێ سپی و گونده‌واره‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و هێرش و بۆردومانانه زیانی زۆر ده‌گه‌ینێت به ماڵ و مولكی هاوڵاتیان و ناچاریان ده‌كات ئاواره‌ببن و ماڵ و موڵكی خۆیان جێ بهێڵن.
بۆرجوومانه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی سنوور‌و هێلێ جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئۆپۆوسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به توركیا‌و هێزه‌كانی سوریای دیمه‌كرات ده‌كاته ئامانج، له كاتێكدا كه ماوه‌ی سێ ساڵه رێككه‌وتننامه‌ی ئاگر بڕ مۆر كراوه به سه‌رپه‌رشتی روسیا‌و ئه‌مریكا.
له گه‌ل به‌رده‌وامبوونی بۆردوومانكردنی ته‌ل ته‌مر، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی توخاری گه‌وره‌ی باكووری مینبه‌ج، به تۆپخانه‌و چه‌كی قورس گونده‌كانی ماسی و زیابات و عۆن دادات بۆردوومان ده‌كات له گونده‌واری باكووری مینبج.