به ئامانج كردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له گونده‌واری گرێ سپی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، درۆنێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی كرده ئامانج له شارۆچكه‌ی “حه‌مام توركمان” له گونده‌واری گرێ سپیی باكووری ره‌ققه، له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانێتی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشی كرده سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی داعش و ئه‌گه‌ری زۆره به هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژرابێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، درۆنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان سێ موشه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كرده ئه‌منییه‌كی داعش كرد، كاتێك كه ماتۆر سكیلی لێ ده‌خوری له نزیك شارۆچكه‌كه.
ناوه‌راستی مانگی حوزیرانی رابردوو، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له جه‌رابلوس سه‌ره‌كرده‌یه‌كی ناوداری داعشی به‌دیل گرت، هه‌روه‌ها رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو هاوپه‌یمانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌دا له گوندی “ملۆك سه‌رای”ی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌ی سوریا له باشووری قامشلۆ، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركرد.