کەنعانی: ههڵمهتهکەمان لە هەرێمی کوردستان به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه
هەولێر – نۆرس پرێس
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ست به بونی گروپه چه‌كداره‌كان له خاكی هه‌رێمی كوردستان و “هه‌ڕه‌شه”ی ئه‌و گروپانه بۆ سه‌ر خاكی ئێران كۆبونه‌ته‌وه و حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی جددی پێداون بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، “هۆشداریمان داوه و داوامان له حكومه‌تی عێراق كردوه له دژی ئه‌و گروپانه هه‌نگاو بنێت”.
ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه سوپای پاسداران دژ به گروپه چه‌كداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا هه‌فته‌ی رابردو روانگه‌ی كۆماری ئیسلامیمان به رونی خسته‌ڕو، رونمانكرده‌وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه ئێران نای هه‌ربه‌وجۆره بو كه ئێمه به فه‌رمی رامانگه‌یاند، به‌واتایه‌كی تر پێدانی زانیاری به حكومه‌تی عێراق به‌وه‌ی كه وتومانه به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت دژ به خاكی ئێران و هاوڵاتیانی ئێران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یامی فه‌رمی هاوپێچ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كراوه، “ئێمه ئه‌م كاره‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه دواجار به له‌به‌رچاونه‌گرتنی نه‌گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و هه‌نگاوه‌كان نا بۆ به‌رگریكردن له ئاسایشی خۆمان، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ئه‌نجامماندا به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدراوه”.
ناسر كه‌نعانی باسی له‌وه‌شكرد، “له‌دوای ئه‌وه‌ی كه داوامان له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كردوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته بكرێت و حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی رابردو گفتوگۆ كراوه له نێوان هه‌ردولا و له به‌غدا ئه‌نجامدرا و له‌و زه‌مینه‌دا ورده‌كاریه‌كان باسكران و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌وه كرا‌و ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت و هاوكات ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به خێرایی وه‌ڵامی خواسته‌كانی ئێران بداته‌وه و رێگری بكات له‌وه‌ی كه به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاته دژ به ئاسایشی ئێران به‌كاربهێنرێت و رێگری بكات له‌وه‌ی به‌شێك له خاكی هه‌رێم ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “حكومه‌تی عێراق گوێی له داخوازییه‌كانی ئێمه گرت و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵێنی به كۆماری ئیسلامی ئێران داوە، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی له پاراستنی خۆمان و هاوڵاتیانمان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو كارێكی نایاسایی ده‌بینه‌وه به‌ڵام له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین”