بۆ دەیەمین رۆژ.. تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکووری حەسەکە
تل تەمر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆش دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان گوندێکیان لە گوندەواری تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازی تل تەمر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا بە چەند گولەتۆپێک گوندی ئەلدەردارەیان لە باکووری شارۆچکەکە کردووەتە ئامانج.
ئاماژهی بهوهشكرد، بۆردومانەكە زیانی ماددی بە ماڵ و موڵكی دانیشتوان گەیاندووە.
دوێنێش یەکشەممە تورکیا هەمان گوندی بۆردومان کرد، جگە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی شارۆچکەی زرگانی دراوسێی.
شارۆچكەكانی تل تەمر و زرگان له باكووری حەسەكه ماوەی نزیكه ی 10 رۆژه له ژێر بۆردومانی توندی توركیادان، ئەمەش ئاواره بوونی دانیشتووان له ماڵ و حاڵی خۆیان و زیانی به رفراوان به موڵك و ماڵی سڤیلی لێکەوتووەتەوە.