بۆردومانێکی تورکیا گوندەواری باکووری مەنبیج دەکاتە ئامانج
مەنبیج – نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بە چەکی قورس بۆردومانی گوندەکانی گوندەواری باکووری مەنبیجیان کرد.
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا کە لە بنکەی “تۆخاری گەورە” جێگیر بوون، لە باکووری شاری مەنبیج، بە تۆپ و چەکی قورس گوندەکانی ئەلماسی، زیابات و عەون داداتیان کردە ئامانج لە گوندەواری باکووری مەنبیج.
تا کاتی ئامادەکردنی هەواڵەکە ، ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیان کە هێشتا بۆردومانەکە بەردەوامە و دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووان دروست کردووە.
لە 5ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بۆردومانی گوندەکانی هێڵی بەرکەوتنیان لە گوندەواری مەنبیج کرد و بۆردومانەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەریەک بەردەوام بوو.