رێكخراوی مافی مرۆڤ له جه‌زیره داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه، رێكخراوی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی جه‌زیره داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، كار بكات له پێناو راگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
له یادی سێ ساڵه‌ی داگیركاری توركیا بۆ ناوچه‌كانی سه‌رێ كانێ و گرێ سپی، رێكخراوه‌كه خۆپیشاندانێكی له له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له قامیشلۆ سازكرد.
ئه‌ڤین ره‌فعه‌ت هاوسه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له ئۆپۆزسیۆنی سوریا تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویان به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشێلكارییه‌كان له هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌رێ كانی و گرێ سپی هێشتا به‌رده‌وامن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ راگرتنیان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی ده‌كه‌ین كار بكه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌خاكی سوریا.
هه‌روه‌ها داوایانكرد سنوورێك بۆ هه‌ره‌شه‌كانی توركیا‌و هێرشی درۆنه‌كانی دابنرێت.
رێكخراوی مافی مرۆڤ به پێویستی زانی چاره‌نووسی رفێندراوو گیراوه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌و ئازادیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی لێكوڵینه‌وه دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێكبهێنرێت له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاری و تاوانانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیاوه ئه‌نجامدراون.