هێزه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له گونده‌واری باكووری ره‌ققه بۆردوومان ده‌كه‌ن
سه‌رێ كانێ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به چه‌كی قورس ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانێ و گونده‌واره‌كه‌ی و رۆژئاوای شاری گرێ سپییان بۆردومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا 60 گوله تۆپیان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانێ و گونده‌واری رۆژئاوای گرێ سپی كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كیانه له كاتژمێر 3 پاش نیوه‌رۆ ده‌ستیپێكردو زیانی ماددی گه‌یانده خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له سه‌رێ كانێ رایگه‌یاند، بۆردوومانكه چه‌ند گوندێكی كرده ئامانج له نزیك رێگای نێوده‌وڵه‌تی ئیم فۆر.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گونده‌كانی سنوور تاوه‌كو سه‌رێ كانێ ده‌سوڕایه‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانێ و گونده‌واری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ده‌گاته زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س، جگه له ئاواره‌كانی شاری گرێ سپی كه روویان له ناوچه‌كه كردووه.
ناو به ناو هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردوومانی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانێ و گونده‌كانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن.