میسر و یۆنان هه‌ڵوێستی توند ده‌گرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ده‌سوه‌ردانه‌كانی توركیا له لیبیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌راست
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
هه‌ریه‌ك له میسر‌و یۆنان به توندی ده‌ست وه‌ردانه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌راست ره‌تدكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت رێكه‌وتنی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و حكومه‌تی ته‌رابلوس.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوود حكومه‌تی ته‌رابلوس كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، رێكه‌وتنێكی به‌رایی له گه‌ڵ توركیا مۆر كرد سه‌باره‌ت به گه‌ران به دوای وزه‌دا.
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌فدێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌ولود جاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه له ته‌رابلوس مۆركرا بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی میسر‌و یۆنان و هه‌ردوو وڵات له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر دژایه‌تكردنی هه‌ر چالاكییه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كه ململانێ‌یان له‌سه‌ره له رۆژ هه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له گه‌ڵ نیكوس دیندیاسی هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی رایگه‌یاند”، حكومه‌تی ته‌رابلوس ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه‌و بۆی نییه رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌ڵه‌تی مۆر بكات.
شوكری جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 2020 ی تایبه‌ت به سنووره ده‌ریاییه‌كان و ئاسایشی وزه.
یۆنان و میسر له چوارچێوه‌ی “یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریاكان” له ساڵی 2020 ناوچه ئابورریهكانیان دیاریكرد، به مه‌ش یاداشتی لێك تێگه‌یشتنی ساڵی 2019 ی لیبیا‌و توركیا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت.
وزه‌یری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له لێدوانێكی توندا وتی: رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان توركیا و حكومه‌تی ته‌رابلوس كه شه‌رعه‌یه‌تی نه‌ماوه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و پێشێل كارییه‌كی زه‌قی یاسا و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، چونكه حومه‌تی ته‌رابلوس مافی ئه‌وه‌ی نییه رێككه‌وتن مۆربكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا ده‌یه‌وێت سوود له باری ناجێگیری لیبیا وه‌ربگرێت بۆ تێكدانی ئارامی له ده‌ریای سپی ناوه‌راست.