خۆسەری: سیاسەتی تەمومژاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بووە هۆی پەرەسەندنی دەستدرێژیەکانی تورکیا
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ دەرکردنی تورکیا لە خاکەی سوریا پەرەپێدەدەن، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە بەرپرسیار زانی لە مانەوەی تورکیا لە ژێر رۆشنایی ئەوەی کە بە “تەمی سیاسەتی نێودەوڵەتی” وەسفی کردووە.
ئەمەش لە راگەێنراوێکدا هات کە ئەمڕۆ لەلایەن خۆسەریەوە بڵاوکرایەوە، بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی و گرێ سپی ، بە یاوەری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری تورکیا.
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، تورکیا هەوڵدەدات خەونە کۆنەکان زیندوو بکاتەوە لە بە تورککردنی ئەو ناوچەیەی کە کۆنترۆڵی دەکات، زیندووکردنەوەی پەیمانی میلی و گرتنەبەری “سیاسەتی ئاڵوگۆڕکردن”.
بەڕێوبەری خۆسەر نیگەرانە لەو سیاسەتەی کە تورکیا پەیڕەوی دەکات لەو خاکانەی کۆنترۆڵی دەکات و ئاوارەکردنی دانیشتوانی رەسەن و نیشتەجێکردنی “بێگانەکان”، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی تێکدانی مێژووی ناوچەکە و دروستکردنی “ململانێی نەتەوەیی”یە.
لە راگەێنراوەکەیدا، بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی لەشکرکێشی سەرێ کانی و گرێ سپی، جەختی لە “بەرەوپێشبردنی خەبات بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە کردەوەی تاوانکاری”.
بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 300 هەزار کەس لەو دوو ناوچەیە، جگە لە پێشێلکاری و تاوانی جەنگ و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی.
بەڕێوبەری خۆسەری پێی وابوو کە “ناڕوونی سیاسەتی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بووە بۆ گەشەکردنی تەماحەکانی تورکیا”، هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی “ئەخلاقی و یاسایی” خۆیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ئەوەی تورکیا لەو خاکانە دەربهێنێت کە داگیری کردوون، هەروەها مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی سەلامەت بۆ خەڵکی رەسەنی ناوچەکان.