وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئاسایش بۆ سوریا دەگێڕینەوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سلێمان سۆیلو رایگەیاند، وڵاتەکەی ئاسایش بۆ سوریا دەگەڕێنێتەوە.

وتەکانی سۆیلو لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری ناوچەیی فراوانکراوی پارتی داد و گەشەکردن لە رۆژئاوای  شاری کوتاهیا هات و بە گوێرەی ماڵپەڕی  TRTتورکیا.

سۆیلو وتی: ئێمە ئەوەندە بەهێز و مەزن دەبین کە سەلامەتی بۆ دیمەشق و بەغدا و ئەفغانستان و پاکستان بگێڕینەوە.

ئەردۆگان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لە پەراوێزی یەکەمین لوتکەی گروپە سیاسییەکەی ئەوروپی کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستیپێکرد، لە پراگی پایتەختی چیک رایگەیاند، “لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەسەد لەئارادا نییە، بەڵام بەدووری نازانم لە داهاتوودا”.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە رووسیا “پەیوەندییە زۆر چالاکەکان” دەپارێزێت بۆ کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە.

جێگری وه زیری دەرەوە و نوێنه ری سه رۆکی رووسیا بۆ رۆژهه ڵاتی ناوەڕاست و ئه فریقا، میکائیل بۆگدانۆڤ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لایه نی رووسیا به شێوەیەکی چالاکانه به شداری لە دیالۆگ لەگه ڵ هاوبەشەکان دەکات لەسه ر پێشنیازی دابینکردنی سەکۆ بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی حکومەتی سوریا و تورکیا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فنسە تەمۆ