692 حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەتی سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

شەوی شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆلێرا بۆ692 حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لە دیمەشق تۆمارکراوە.

روپەڕی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە لە فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ژمارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان بەمشێوەن: حەلەب 423، دێرەزوور 119، حەسەکە 52، رەقە 28، لازقییە 22، سوەیدا 11، دیمەشق 8، حەما 7, حومس 6 , دەرعا 3، و یەک حاڵەت لە قونەیترە.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته‌ 40 حاڵه‌ت، كه‌ له‌سه‌ر 34 یان له‌ حه‌ڵه‌ب و

 لە حەسەکە 3 و 2 حاڵەت لە دێرەزوورن، لە کاتێکدا حاڵەتێک لە دیمەشق تۆمارکراوە.

لە 10ی ئەیلولی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە 15 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب تۆمارکراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فنسە تەمۆ