تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تا کۆتایی 2023 درێژکرایەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پاییزە کە دەبێتە کۆتایی ساڵی 2023، درێژکرایەوە.
فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی و بەشێک لە گۆڕان و پێکهاتەکان، دەنگیان بە درێژکردنەوەکە دا، بەڵام فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە نەکرد و نەوەی نوێش ناڕەزایی دەربڕی.
پێشنیازه‌یاساى به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له سێ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتبوو؛ ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران و بە 80 دەنگ پەسند کرا.
سەبارەت بە هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنی بۆ رێگریكردنه له دروستبوونی بۆشایی یاسایی و ده‌ستوورى و پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و ئاماده‌كاریی زیاتر بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بەگوێرەی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، ژماره (1)ى ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، رۆژی 06-11-2022 ماوه‌ى خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق كۆتایی دێت.”
ئەمە هەشتەمین جارە لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا تەمەنی پەرلەمان درێژدەکرێتەوە، بەشێوەیەک چوار جار لە خولی یەکەم بەهۆی شەڕی ناوخۆوە درێژکراوەتەوە، جارێک لە خولی دووەم، جارێک لە خولی سێیەم، جارێک لە خولی چوارەم و ئەمجارەش لە خولی پێنجەم تەمەنی درێژکرایەوە.
پێکهاتەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی بوون بۆ درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان، بەڵام کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان بە نایاسایی دەزانن.