لە نزیک موسڵ بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی تورکیا
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، بنكەی توركیا لە زلیكان لە باكووری عێراق كەوتە بەر هێرشی مووشەكی، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی قەبارەی زیانەكان بەردەست نییە.
میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە کە هێرشێکی مووشەکی بنکەی تورکیای لە زلیکان لە ناحیەی بەعشیقە لە باکووری موسڵ کردووەتە ئامانج.
گروپێک کە خۆیان بە “مقاوەمەی ئیسلامی ئەحرار عێراق” ناودەبەن، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.
رایانگەیاند کە ئەوان “بنکەی داگیرکاری تورکیایان لە موسڵ بە چوار مووشەکی جۆری کەراد، کردوەتە ئامانج”.
ئاماژهی بهوهشكرد، “ئهمهش وهك تۆڵهكردنهوهیه له شههیدانی عێراق و وهك رێگرییهك له داگیركاریی توركیا و كاره تاوانكارییهكانی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان تا دوا سەربازی تورکیا ناوەستن و هەڕەشە لە هێزەکانی تورکیا دەکات کە “تامی تاڵی زەلیلکردن بکەن”.
هێرشەکانی گروپە عێراقییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی تورکیا، دوابەدوای تەمموزی ساڵی رابردوو کە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر هاوینەهەواری گەشتیاری لە پارێزگای دۆهوک ئەنجامدرا و نزیکەی 40 کەس کوژران و بریندار بوون کە منداڵیشیان لێکەوتەوە، پەرەی سەندووە.
رۆژی 20ی حوزەیران، “لیوای ئەحرارعێراق” رایگەیاند، چوار هێرشی مووشەکی و دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر بنکەیەکی تورکیا لە زیلکان لە رۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجامداوە.