هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان
هەولێر – نۆرس پرێس
درەنگانی دوێنێ شەو، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی رمێلان ، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکە بە مووشەکی 107 ملـلیم کراوە و هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانیان نەبووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکە کاتژمێر 10:12 خوولەکی شەوی رابردوو بووە، جگە لەوەی زیانی گیانی نەبووە، هیچ زیانێکیش بە بنکە و جبەخانەکانیان نەگەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرماندەییەکە، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.
ئەم هێرشە مووشەکییە دوای ئەوە دێت، هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە باکووری سووریا دوو سەرکردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشتووە.