په‌رله‌مانی عێراق داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له باره‌ی ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رایگه‌یاند، عێراق به نیازه بڕگه‌یه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر‌وه‌ری وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حه‌لبوسی له دانیشتنی ئه‌مرۆ په‌رله‌ماندا هات كه تیایدا به ئامادبوونی 198 په‌رله‌مانتار، گفتوكرا له باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان.
هێزه‌كانی توركیا‌و ئێران به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه به‌فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و تۆپخانه، بۆردوومانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به بیانووی راوه‌دوونانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
حه‌لبوسی له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له میانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رله‌مانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی برگه‌یه‌كی به‌په‌له پێشكشه ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی و ده‌سته‌وه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
دوا به دوای هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران كه لانی كه‌م سێ شوێنی له هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج، عێراق یاداشتێكی ناره‌زایی توندی ئاراسته‌ی تاران كرد.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، حه‌لبوسی به هیوایه پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست بهێنێت.
بیستی مانگی ته‌مووزی رابردوو له ئه‌نجامی بۆردوومانكردنی هاوینه‌هه‌وارێك له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، نۆ هاوڵاتی عێراقی كوژران كه له نێوانیاندا ژن و منداڵ هه‌بوون، هه‌روه‌ها نزیكیه 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له دوای ئه‌وه هێرشه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوایكرد لێكۆلینه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه بكرێت ، له كاتێكدا كه عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه و داوای له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد بریارێك ده‌ربكات بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی توركیا له خاكی عێراقدا.