تەقینەوەیەک گەورەترین ژێرخانی ئابووری ڕووسیا تێکدەدات

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ته‌قاندنه‌وه‌ی پردێکی گرنگ کە ڕووسیا بە کریمە دەبەستێتەوە بە “سەرەتا” ناوبرد ، ئه‌وه‌ش یەکەم لێدوانی نیمچە فەرمییه‌ کە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەرەو وەرچەرخانێکی دیکە ده‌بات.

بەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،  تەقینەوەیەک لەسەر پردی کریمیا کە رووسیا و هەرێمی کریمیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە روویدا

لە تویتێکدا ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لەبارەی تەقینەوەکەوە، ڕایگەیاند کە ئەوە “سەرەتایە”. بەڵام ڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتی کیێڤی ڕانەگەیاند.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتی تێپەڕبونی ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەر لەسەر ئەو پردە ڕویدا و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه‌

میخائیل پەدەلیاک، راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا لە تویتەرەکەیدا، نووسیویەتی: سەرەتا دەبێت هەموو شتێکی نایاسایی لەناوببرێت، هەموو دزراوەکان و شوێنە داگیرکراوەکان دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ئۆکراینا، دەبێت رووسیا دەربکرێت.

ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا هاتووەتە سەرهێڵ و حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر رووداوەکە.

لیژنەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیوەتەوە و دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن ئەو ئۆتۆمبێلە سەرجەم ئامێر و خاڵەکانی پشکنینی تێپەراندووە و گەیشتووەتە سەر پردەکە، هاوکات کاردەبەستانی رووسیا بەڵێنیاندا بەخێرایی پردەکە چاک بکەنەوە.

پردی کریمیا، درێژترین پردی رووسیایە، درێژییەکەی 19 کیلۆمەترە و لە سالی 2015 دەستکرا بە دروستکردنی و لە سالی 2019 لە لایەن ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا کرایەوە، ئەمرۆ لە تەقینەوەیەکدا زیانی زۆری پێگەیشتووە و سەرجەم جوڵەکانی سەری وەستێندرا.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌: هۆزان زوبێر