به‌ریتانیا هوشداری دادات به هاوڵاتیانی له سه‌فه‌ركردن بۆ عێراق
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هوشداریدا به هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌فه‌ركردن بۆ پارێزگاكانی عێراق، جه‌ختیشی كرده‌وه له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا نه‌بێت، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌و كاروباری كۆمنویلس له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا كرد، ته‌نها سه‌فه‌ر بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یش له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا.
وه‌زاره‌ت هۆكاری ئه‌م هوشدارییه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ نا سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی عێراق و ئه‌گه‌ری تێك چوونی به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گرژی هه‌رێمایه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا هه‌ندێك گروپ له‌عێراقدا هه‌ن كه دژایه‌تی بوونی خۆرئاوا ده‌كه‌ن و بونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌ریتانیاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراقدا و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و باره‌گا دبلۆماسییه‌كان و خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیانی بیانی.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به هۆی درێژه‌كێشانی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت، گرژیه‌كان روو له زیادبوونن، تیشكی خسته سه‌ر توندوتیژیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزو ده‌و‌رووبه‌ری و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ره‌وشی ئه‌منی زیاتر تێك بچێت.
هه‌روه‌ها له هۆشداری دانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناو به ناو رووبه‌رووی بۆردوومانی تۆپخانه‌و درۆن موشه‌ك ببنه‌وه” و ئاگاداری هاوڵاتیانی كرد له‌مه‌ترسی ناوچه شاخاوێكان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق به گشتی، كه توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی تیادا ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه له ئه‌گه‌ری رفاندنیان له لایه‌ن داعش و گروپه توندره‌وه‌كانی دیكه‌وه.