کەوتنەوەی ئاگرێک لەباڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی لەشه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێر

هه‌ولێر ‌- نۆرس پرێس

سه‌ر له‌ بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە له‌ شه‌قامی 40 مه‌ترسی شاری هه‌ولێر.

به‌ پێی به‌رگری شار‌ستانی هه‌ولێر، ئاگرەکە لە بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە كه‌وتۆته‌وه‌ هۆکارەکەشی مۆلیدەی باڵەخانەکە بووە کە تانکی گازەکەی لێوە نزیک بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمەکانی بەرگری لە ماوەی کەمتر لە 3 خولەک توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه‌. لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەشاری هەولێر روویاندا بەهۆی گازی مۆلیدەوە.