هێزه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێك له حه‌سه‌كه بۆردوومان ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
شه‌وی هه‌ینی، جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێكی له باكووری حه‌سه بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی تۆركیا بۆردومانی گونده‌كانی خیربه‌ی شه‌عیرو بۆبی و داده عه‌بدالیان كرد له گونده‌واری شارۆچكه‌ی زه‌رگان، له ئاكامدا زیانی مه‌ده‌نی به‌ر خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان كه‌وت.
جێی ئاماژه‌یه كه رۆژی پێشووتر تۆپخانه‌كانی توركیا به ده‌یان گوله تۆپ بۆردومانی گونده‌كانی ئه‌سه‌دییه‌و ته‌ل وه‌ردو ره‌بیعات و نووه‌یحاتی كرد.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌انی توركیا به شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه گونده‌كانی شارۆچكه‌ی زه‌رگان كه بۆته هۆی بۆردوومانكردنی چه‌ندین خانووبه‌ره‌و ناوه‌نده خزمه‌تگوزارییه‌كان.
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌وروبه‌ری چه‌ندی گوندێكیان بۆدردوومان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی به چه‌ند گوله تۆپێك ده‌وروبه‌ری گه‌ندی ته‌ل عینه‌ب و شێخ عیسایان بۆردوومان كرد، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی توركیا به 10 گوله هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌وارغه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شرانی بۆدردوومان كرد، هه‌روه 14 گوله هاوه‌نی ئاراسته‌ی دوروبه‌ری شارۆچكه‌ی ده‌یر جه‌مال كرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام گوند و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكوور حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن.