هێزه‌كانی توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی باكووری حله‌ب ده‌كات
گونده‌واری باكوور حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌وروبه‌ری چه‌ندی گوندێكیان بۆدردوومان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی به چه‌ند گوله تۆپێك ده‌وروبه‌ری گه‌ندی ته‌ل عینه‌ب و شێخ عیسایان بۆردوومان كرد، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی توركیا به 10 گوله هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌وارغه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شرانی بۆدردوومان كرد، هه‌روه 14 گوله هاوه‌نی ئاراسته‌ی دوروبه‌ری شارۆچكه‌ی ده‌یر جه‌مال كرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام گوند و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكوور حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن.