هێزەکانی تورکیا گوندێک لە گوندەواری کۆبانی بۆردومان دەکەن
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئێوارهی پێنجشهممه، هێزهكانی توركیا به چهكی قورس گوندێكیان لە گوندەواری رۆژئاوای كۆبانی بۆردومان كرد، ئەمەش بە سێ رۆژ دوای بۆردومانه توندوتیژهكانی توركیا دێت كه چهند گوندێكی له گوندەواری ناوچهكهی كرده ئامانج.
گوندی “زوورمەغار” لە رۆژئاوای کۆبانی، بە چەند گولە تۆپێک بە پچڕپچڕی بۆردومان کرا، کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند.
عەبدولڕەحمان شەوکەت، دانیشتووی گوندی زوور مەغار بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “زیاتر لە حەوت گولەتۆپ لە دەوروبەری گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە”.
شەوکەت ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە گولەکان لە نزیک ماڵی دانیشتوانی گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە، یەکێکی دیکەشیان لەسەر گردی گوندەکە تەقیوەتەوە”.
بەپێی زانیارییەكانی “وشەكەت” تا ئێستا رادەی زیانەكان نەزانراوە، لە بۆردومانەكەشدا هیچ كەسێك بریندار نەبووە.
رۆژی 3ی ئهم مانگه، چهند گوندێك له گوندەواری رۆژههڵات و رۆژئاوای شاری كۆبانی به چهكی قورس بە توندی بۆردومان کران و زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه، ئهمه جگه له ئاوارهبوونی زۆری دانیشتوانی ناوچهكه.