په‌ر‌له‌مانی عێراق تاوتوێ بۆردومانه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

وا بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌، په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و تاوتوێ بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سه‌رهەرێمی کوردستان بكات.

 بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، بەرنامەی کاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 10/8/2022 بریتییە لە: تاوتوێکردنی بۆردوومانی ئێران بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سوێندخواردنی دەستووریی هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چارەسەرکردنی زێدەڕۆیی نیشتەجێبوون، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی  و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی خانەشینیی کرێکاران.

رۆژی چوارشەممە، 28-10-2022 ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشیکردە سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە نزیک پردێ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز و بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە کۆیە. بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 52 کەسی دیکەش برینداربوون.