ئێران یاریده‌ده‌ری باڵیۆزی به‌ریتانیای ده‌ستگیركرد
سلێمانی- نۆرس پرێس
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك بیانی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له شوێنی قه‌ده‌غه‌كراودا خۆڵیان هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، دوه‌م گه‌وره‌ترین دبلۆماتكاری به‌ریتانیایه له تاران،
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویان كردوه‌ته‌وه، “سیخوڕه‌كان نمونه‌ی خاكیان له ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی بیابانێك له ناوه‌ڕاست ئێران هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه موشه‌كی ئاسمانی تێدا تاقیكراوه‌ته‌وه.”
سایتی تابناك-ی نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران نوسیویه‌تی، یاریده‌ده‌ری باڵیۆزی به‌ریتانیان له ئێران به‌ناوی گه‌شتكردنه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رۆشتوه‌ته ناوچه‌ی كویر شوهه‌داو به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له رێی درۆنه‌وه گیراون، خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خاكی ئه‌و ناوچه‌یه بون.”
سایته‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، پاش ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له ئێران ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سه له ئێران ده‌رده‌كرێت.