په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.. په‌سه‌ندكردنی پرۆژه بڕیارێك بۆ سزادانی به‌رپرسانی ئێران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، پەرلەمانی ئەوروپا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژە بڕیارێکی پەسه‌ندکرد بۆ سزادانی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران و داوای له تاران كرد بە زووترین کات خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات.
به گوێره‌ی پڕۆژه بڕیاره‌كه، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا داوایان لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کرد، بەرپرسانی ئێران بخەنە لیستی سزاکانیان، بەتایبەتیش ئەو بەرپرسانەی کە رۆڵیان هەبووە لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران.
له‌پڕۆژەبڕیارەكه‌دا پەرلەمانی ئەوروپا، داوا لە ئێران دەکات لێکۆڵینەوە لە شێوازی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ بکات کە لە 13ی ئەیلوولی رابردوو لە تاران لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئەو شارەوە دەستگیرکرا بەبیانوی پابەندنەبوونی بە رێکاری باڵاپۆشی و دواتریش له گرتوخانه تەندروستیی تێکچووه و دواتر لە 16ی ئەیلوول لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەدرێژەی پڕۆژە بڕیارەکەدا، ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە بەرپرسانی تاران دەکەن بەزووترین کات، خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.