هێزه‌كانی توركیا به ده‌یان گوله تۆپ گونده‌واری حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه جارێكی دیكه هێزه‌كانی توركیا به ده‌یان گوله تۆپ، چه‌ند گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی زه‌رگانی بۆردومان كرد له باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا به ده‌یان گوله تۆپ گونده‌كانی ئه‌سه‌دییه‌و ته‌ل وه‌ردو ره‌بیعات و نووهیحات و بۆبی بۆردومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا توركیا ناو به ناو ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه‌كان ئاشكرابكات.